باوک و کوڕێکی کورد لە چالدێران بە بارمتە ئازاد کران

هەنگاو: باوک و کوڕێکی خەڵکی چالدێران که نزیکەی دوو مانگ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراب

١٥ سەرماوەز ٢٧٢١، ١٠:٠٦

 

هەنگاو: باوک و کوڕێکی خەڵکی چالدێران که نزیکەی دوو مانگ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، بە بارمتە ئازاد کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (٥ی دێسامبری ٢٠٢١)، محەمەد خالیدی لە گەڵ کوڕە ١٦ ساڵانەکەی ئەحمەد خالیدی کە خەڵکی شاری چالدێرانی سەر بە پارێزگای ئورمیەن، دوای ٥٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی خالیدی، ئەم باوک و کوڕە لەو ماوەیەی کە دەستبەسەر بوون مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان نەبووە و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەت تۆمەتبار کراون.

مەحەمد خالیدی و کوڕە ١٦ ساڵانەکەی ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (١٨ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)  لە گوندی “سگریک”ی چالدێران لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کرابوون.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دوای دەستبەسەر کردنی ئەم دوو هاووڵاتییە ماڵەکەشیانیان پشکنیوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە