باوک و کوڕێکی کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران

هەنگاو: دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران و بە مەبەستی چارەسەریی.

٢٩ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٨:٤٨

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری هەولێر گوازراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٢٩ی بانەمەڕێ ٢٧١٩ / ١٩ی مەی ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سێلوێی پیرانشار دوو کۆڵبەریان کە باوک و کوڕ بوون داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و بە سەختی بریندار بوون.

ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە ”ناسر حوسێنی پوور“ و کوڕەکەی ”محەمەد حوسێنی پوور“ ڕاگەیەندراوە.

ئەو دوو کۆڵبەرە کە پایان بە سەختی پێکراوە، بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی سەرەتا بۆ نەخۆشخانەی چۆمان و دواتر بۆ نەخۆشخانەی ئێمرجێنسی هەولێر گوازراونەتەوە و ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە