باوکی ئەمیر حوسێن بەساتی، ئەو مێرمنداڵەی لە ناڕەزایەتییەکانی کرماشان گیانی لە دەستدا، دەستبەسەر کرا

غوڵام ڕەزا بەساتی، باوکی ئەمیر حوسێن تەمەن ١٥ ساڵ، کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی خەڵکی کرماشان لە دژی کوژرانی ژینا ئەمینی بە تەقەی ڕاستە

١٣ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٥:٥١


هەنگاو: چوارشەممە ١٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

غوڵام ڕەزا بەساتی، باوکی ئەمیر حوسێن تەمەن ١٥ ساڵ، کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی خەڵکی کرماشان لە دژی کوژرانی ژینا ئەمینی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت کوژرابوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ١١ی ڕەزبەر، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی غوڵام ڕەزا بەساتی، کە خۆشی کادیری خانەنشین کراوی سوپای پاسدارانە و دەستبەسەریان کردووە.

لە دوای دوو ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە و سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.


ئەمیر حوسێن بەساتی ١٥ ساڵ و کوڕی غوڵام ڕەزا، لە کاتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کرماشان لە ڕۆژی ٣٠ی خەرمانان (٢١ سێپتەمبەر) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە شەقامی مودەڕڕس گیانی لەدەست دا و دوای ٩ ڕۆژ لە کەشێکی ئەمنیدا تەرمەکەیان دابووەوە بە بنەماڵەکەی و لە هەمان ڕۆژ لە گۆڕستانی گوندی دارخوری حوسێناوا بە خاک سپێرردرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە