باوکێکی جوانڕۆیی بە هۆی هەژاری و دەرکردانی تەنیا منداڵەکەی لە قوتابخانە خۆی کوشت

باوکێکی جوانڕۆیی بە هۆی هەژاری و دەرکردانی تەنیا منداڵەکەی لە قوتابخانە خۆی کوشت

16:15 - 19 May 2019

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بە هۆی هەژاری  هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی رۆژی شەممە (٢٨ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ١٨ی مەی ٢٠١٩) لاوێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی فەرشاد خەیر ئەندیش تەمەن ٣٢ ساڵ و کوری حەبیب لە ڕێگای خواردنی ژارەوە  کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی فەرشاد بە هەنگاوی ڕاگەیاندوو کە، حەفتەی ڕابردوو ئارسام کوری فەرشاد بە هۆی نەبردنی بڕی ٨٠ هەزار تمەن (کەمتر لە ١٠ ەهزار دیناری عێراق) بۆ قوتابخانە لە قوتابخانە دەرکراوە، ئارسام قوتابی قۆناغی یەکی سەرەتاییە.

ئەو سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیان کە، د فەرشاد دوای دەرکرانی کوڕەکەی لە قوتابخانە بە هۆی هەژاری و نەداری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و بنەماڵەکەشی دەیانهەوێ خۆکوشتنەکەی پەردەپۆش بکەن و دەڵێن بەهۆی جەڵەتەی دڵەوە گیانی لەدەست داوە.