بجنۆرد/ دوو منداڵ بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: دوو منداڵی کار لە کاتی سەرقاڵ بوون بە ئیش بە هۆی کەوتنە ناودەزگایی میکسێر گیانیان لەدەست داوە.

٩ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٢٣:٤٨

 

هەنگاو: دوو منداڵی کار لە کاتی سەرقاڵ بوون بە ئیش بە هۆی کەوتنە ناودەزگایی میکسێر گیانیان لەدەست داوە.

بە پێی هەواڵێک کە ماڵپەری حکومەتی “مێهر” بڵاوی کردووەتەوە، ڕۆژی سێشەممە (١٥ ڕەشەمە/٦ی مارس) دو منداڵی تەمەن ٧ و ١٠ ساڵان کە لە کارگەی بلوک خەریکی بوون هاوکاری باوکیان دەکرد، کەوتوونەتە ناو ئامێر میکسێر و گیانیان لە دەست داوە.

ئەم هەواڵدەریە ناسنامەی ئەم دوو منداڵەی کە خەڵکی بجنۆردی ناوەندی پارێزگای خوراسانی باکوور بوون، ئاشکرا نەکردووە.

هێزی فریاگوزاری لە ڕیگای برینەوەی دەزگاکە، توانیویانە تەرمی ئەم دوو منداڵە دەر بێنن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە