برووجێرد/ حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەک جێبەجێ کرا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتیەکی خەڵکی برووجێرد لە پارێزگای لورستان کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو حوکمەی بەسەردا سەپابوو، جێبەجێ کرا.

٣١ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ٠٩:١٨


هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتیەکی خەڵکی برووجێرد لە پارێزگای لورستان کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو حوکمەی بەسەردا سەپابوو، جێبەجێ کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٢٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٣ ساڵی خەڵکی برووجێرد بە ناوی “حوسێن مەولوودی” لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لەمبارەوە نووسیویەتی، حوسێن مەولوودی بە تۆمەتی کوشتنی یەکێک لە خزمەکانی خۆی لەسەر کێشەی ئابووری دەستبەسە و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

حوسێن مەولوودی دوای ئەوەی نەیتوانیوە بڕی پارەی دیە کە ٨٠٠ میلیۆن تمەن بووە بۆ بنەماڵەی بنەماڵەی کوژراەکەۆ دابین بکات، حوکمی سێدارەکەی جێبەجێ کرا.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ تا ئێستا لانیکەم حوکمی سێدارەی ٤ هاووڵاتی خەڵکی بروجێرد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە