بریندار بوون و دەستبەسەرکرانی ٤ کۆڵبەر لە سنووری شنۆ

هەنگاو:هێزە چەکدارەکانی ئێران، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووە و ٤ کۆڵبەری کوردیان دەستبەسەر کردووە.

٢١ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٤:٠٨

 

هەنگاو:هێزە چەکدارەکانی ئێران، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووە و ٤ کۆڵبەری کوردیان دەستبەسەر کردووە کە یەکێک لەوان بریندارە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، شەوی پێنجشەممە (١٧ی جۆزەردانی ٢٧١٨/ ٧ ژوئەن) هێزە چەکدارەکانی پایگای خێوەتگەی شاری شنۆ، تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووە.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری شنۆ ڕایگەیاند بە هۆی تەقە کردنی بە ئەنقەستی هێزەکانی ئێران، کۆڵبەرێک بە ناوی “سولەیمان” خەڵکی پیرانشار بریندار بووە.

تائێستا ناسنامەی ئەو سێ کۆڵبەرە بۆ “هەنگاو” روون نەبووەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری “هەنگاو”ی ڕاگەیاند کە سولەیمان لەگەڵ سێ کۆڵبەری دیکە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

سەڕەڕایی تێپربوونی چوار رۆژ لەم رووداوە تا ئێسا هیج هەواڵ و زانیاریەک لەسەر چارەنوسی ئەم کۆڵبەرانە لە بەردەستدا نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە