بریندار بوونی دوو برا لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود

هەنگاو: دوو برای خەڵکی پاوە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بریندار بوون.

٢٥ بانەمەڕ ٢٧٢١، ١٥:٥٥

 

هەنگاو: دوو برای خەڵکی پاوە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بریندار بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هیزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی شارۆچکەی نەوسوود تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “کۆسار ڕوستەم نژاد” بە سەختی بریندار بووە.

کۆسار خێزاندار و باوکی دوو منداڵە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گوازراوەتەوە.

هەروەها، برای کۆسار بە ناوی ئەکرەم ڕوستەم نژاد هاوکات و لە هەمان شوێن بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی دەستێکی شکاوە.

ئەو دوو برایە خەڵکی گوندی شمشێڕ سەر بە شاری پاوە بوون و لە سنوورەکانی نەوسوود کۆڵبەرییان کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە