بریندار بوونی دوو شوانی خەڵکی بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە دوو شوانیان دایە بەر دەستڕێژی گولە و هەر دوویان بریندار کران.

٢٠ خەرمانان ٢٧٢١، ٢٢:١٤

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە دوو شوانیان دایە بەر دەستڕێژی گولە و هەر دوویان بریندار کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٩ی خەرمانانی ٢٧٢١ (١٠ی سێپتامبری ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بلەکێ سەر بە شاری بانە تەقەیان لە دوو شوان کردووە و هەر دوویان بریندار کراون.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە ناسنامەی ئەو دوو شوانەی کە تەمەنیان نزیکەی ٢١ ساڵانە محەمەد (ناوبانگ نادیار) و ڕامیار (ناوبانگ نادیار) ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نەخۆشخانەی بانە، ئەم دوو هاووڵاتییە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە گوازراونەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت لەدرێژەدا وتی: “محەمەد لاقی چەپی بە ٤ گولە پێکراە و ڕۆژی شەممە نەشتەرگەری بۆ کراوە و ڕامیاریش لاقی ڕاستی بە یەک گولە پێکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە