بریندار بوونی دوو لاوی مەهابادی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران دوو لاوی مەهابادیان داوەتە بەر دەسرێژی گووللە و هەردوویان بریندار بوون.

٧ خەرمانان ٢٧١٩، ١٠:٤٣

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران دوو لاوی مەهابادیان داوەتە بەر دەسرێژی گووللە و هەردوویان بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی خەرمانانی ٢٧١٩(٢٨ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران ئۆتۆمبێلێکیان لە ئاوایی گاگەشی سەروو داوەتە بەر دەسرێژ و دوو کەسیان بریندار کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو دوو کەسەی “شاهۆ مەعروفی” و “کاروان مەعروفی” خەڵکی ئاوایی گاگەش ڕاگەیاندووە.

ئەو دوو لاوە ئێستا لە ناوەندە دەرمانیەکانی ساری مەهاباد لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدان.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئێران بە گوومانی هەڵگرتنی کەل و پەلی قاچاخ، تەقەیان لەو ئۆتۆمبێلە کردووە لە حالێکدا هیج جۆرە کەل و پەلێکیان پێ نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە