بریندار بوونی دوو هاووڵاتی مەدەنی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی مەدەنیی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شارەکانی سەوڵاوا و بانە بریندار بوون.

١١ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٣:٢٥

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی مەدەنیی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شارەکانی سەوڵاوا و بانە بریندار بوون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی خەزەڵووەی ٢٧١٩(٣١ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ناوی “جەمال محەمەدی” کوڕی حوسێن بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، جەمال بۆ کۆکردنەوەی مازو سەردانی کوێستانەکانی بانەی کردبوو کە لەلایەن هێزەکانی جێگیر لە پایگای بڕوێشکانێ دراوەتە بەر دەسترێژ و ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.

هەر وەها، لە ڕێکەوتی ٢٨ی رەزبەر (٢٠ی ئۆکتۆبر)، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی تەختی جامی سەربە سەوڵاوا، لە کاتی کارکردن لە نێو باخی خۆیدا، لەلایەن هێزە ئینتزامیەکان کراوەتە ئامانج و بە سەختی بریندار بووە.

ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە “ئاراس شەکەری” ڕاگەیەندراوە. ناوبراو لەگەڵ چەند کرێکار لە نێو باخی خۆی سەرقاڵی ڕنینەوەی هەنار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە