بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری بانە و نەوسوود

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی و سەردەشت لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود و بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە

١٠ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٣:٠٩


هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی و سەردەشت لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود و بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٢٩ی مەی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری چۆمانی بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.


ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە بریندار بووە، ”عەلی خزرزادە“ خەڵکی گوندی ”کولکە ڕەشی سەروو“ سەر بە شاری سەردەشت ڕاگەیەندراوە کە ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.


لەلایەکی دیکەوە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.


ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کە خەڵکی سەلاسی باوەجانییە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە، بەڵام بە هۆکاری ئەمنی و ئەوەی کە مەترسی دەستبەسەر کرانی لەسەرە، ناوەکەی لای هەنگاو پارێزراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە