بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی ڕوانسەر و سەرپێڵی زەهاو لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە

١٧ بەفرانبار ٢٧٢١، ١٦:٠٤

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی ڕوانسەر و سەرپێڵی زەهاو لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی ،مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٧ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٧ی ژانویەی ٢٠٢٢)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شارۆچکەی نەوسوود لە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار کراون.

ناسنامەی یەکێک لەو دوو کۆڵبەرە محەمەد محەمەدی خەڵکی گوندی “سەردم” سەر بە شاری ڕوانسەر ڕاگەیەندراوە و ناسنامەی کۆڵبەری دیکەش کە خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بووە هەتا ئێستا بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم دوو کۆڵبەرە بە بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشووتر و لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەیان لێکراوە و لاقیان بە سەختی پێکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە