بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری پیرانشار

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری نەغەدە و پیرانشار لە سنووری پیرانشار بریندار بوون.

١٧ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٠:٤٥

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری نەغەدە و پیرانشار لە سنووری پیرانشار بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەزبەری ٢٧١٩(٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری کانی خوای پیرانشار تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێکیان بریندار کردووە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە “یوسف سولەیمان زادە” خەڵکی پیرانشار ڕاگەیەندراوە و ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.

لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی خەڵکی نەغەدە بە ناوی “ئەحمەد مەجیدی” لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی بە سەختی بریندار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە