بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری کرماشان

زهەنگاو: لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری شارۆچکەی نەوسوودی سەر بە شاری پاوەی پارێزگای کرماشان، کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە

٨ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١٠:٢١

 

هەنگاو: لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری شارۆچکەی نەوسوودی سەر بە شاری پاوەی پارێزگای کرماشان، کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و کۆڵبەرێکیش بە هۆی هەڵدێرانی لە بەرزایییەوە بە سەختی بریندار بوون.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٨ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٢٨ی دێسامبەری ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی نەوسوود، دەسڕێژیان لە گرووپێک کۆڵبەر کردووە و کۆڵبەرێکیان بە سەختی بریندار کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە نەوسوود ڕایگەیاند ئەم کۆڵبەرە کە ناوی "ڕەزا"یە خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانییە و سینگ و قاچی بە فیشەک پێکراوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاند باری تەندروستیی ئەم کۆڵبەرە کە بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ بنکەیەکی تەندروستی لە شاری پاوە، ناجێگیرە.

هاوکاتیش کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی "عەبدولکەریم محەمەدی" بە هۆی هەڵدێران لە بەرزایییەوە بە سەختی بریندار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە