بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و پیرانشار

هەنگاو: دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

٤ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ٢١:٠٣

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٢٥ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردوە و کۆڵبەرێک بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی تەقەی هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێک بە ناوی باست محەمەدی خەڵکی نەنۆڕی بانە ڕانی پێکراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی بۆ ناوەندە دەرمانیئیەکانی ئەو شارە گوازراتەوە.

لەلایەکی دیکەوە و هاوکات، هێزە چەکدارەکانی ئیران لە بەرزاییەکانی قەندیل لە سەر سنووری پیرانشار تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە ناوی حەمید ئەحمەدی بە سەختی بریندار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە