بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت + ئامار

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

١٨ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٠:١٨

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٨ی خەزەڵوەری ٢٧١٩(٩ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و دوو کۆڵبەریان بە سەختی بریندار کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو، لە سەردەشت ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرەی ( سیامەند محەمەد عەبدوڵڵا) تەمەن ١٩ ساڵ و (سیروان حوسێن عەبدوڵڵا) تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی ئاوایی ساوانی سەردەشت ڕاگەیاندووە.

ئەو دوو کۆڵبەرە کە زک و لاقیان پێکراوە بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی شاری قەڵادزێ سەر بە پارێزگای سلێمانی هەرێمی کوردستان گوازراونەتەوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتایی ورزی پاییزەوە ٧ کۆڵبەر لە سنورەکانی کوردستان کوژراون و ٢٠ کۆڵبەری دیکە بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە