بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت + ڤیدیۆ

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت لە سنەورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

٢ جۆزەردان ٢٧٢٠، ٠٧:٤٧


هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت لە سنەورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١ی جۆزەردانی ٢٧٢٠(٢١ی مەی ٢٠٢٠) هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە پایگای سنووری بێتۆشی سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و دوو کۆڵبەر بریندار کراون.

ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە “مەنسوور ئیسماعیلی” تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “باغی” و بەختیار تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی گوندی شەڵماش ڕاگەیەندراوە.


ئەو دوو کۆڵبەرە لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدان و باری تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی بانەمەڕێ ئەمساڵ لانیکەم ١٩ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٧ کەسیان گیانیان لە دەست داوە. ١٦ حاڵەت واتە زیاتر لە ٨٤٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بوونەتە قوربانی و ٣ حاڵەتیش بە هۆی ڕووداوی سروشتی بووە.

 


 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە