بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەوڵاوا و پیرانشار

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی سەوڵاوا و پیرانشار بریندار بوون.

٦ ڕەشەمە ٢٧١٩، ١١:٤٦

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی سەوڵاوا و پیرانشار بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٥ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (٢٤ی فیوریەی ٢٠٢٠)، کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی ”زەکەریا موعەتەر“ تەمەن ١٧ ساڵ لەکاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی ملەی تەتە بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری مەریوان کراوە.

لەلایەکی دیکەوە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٨ ساڵی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ”وەلی خەلیفە“ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئیران پێکراوە و بە سەختی بریندار بووە.

وەلی خەلیفە بە هۆی کاری بوونی برینەکانیەوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی، ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئورمیە کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە