بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەوڵاوا و چالدێران

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەوڵاوا و چالدێران بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێر و تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

٢٧ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٠:٠٠

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەوڵاوا و چالدێران بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێر و تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦ی بەفرانباری ٢٧١٩ (١٦ی ژانویەی ٢٠٢٠)، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی باڵەک سەر بە شاری مەریوان بە ناوی ”جەماڵ باڵەکی“ لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی تەتە بەربووەتەوە و بە سەختی بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە لەلایەن چەند کۆڵبەرێکی دیکە و خەڵکی ناوچەکە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری مەریوان گوازراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێک بە ناوی ”محەمەد مەراز“ لە گوندی مادلۆ سەر بە شاری چالدێرانی پارێزگای ئورمیە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە