بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی شنۆ

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی شنۆ لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

٣ جۆزەردان ٢٧١٩، ١١:١٧

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی شنۆ لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (٢ی جۆزەردانی ٢٧١٩ / ٢٣ی مەی ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شنۆ تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.

ناوی ئەو دوو کۆڵبەرە ”عەبدولقادر جەسووری“ خەڵکی گوندی نەڵۆس و ”مەلا نەجمە ئسپەناک“ خەڵکی گوندی ”سۆفیان“ ڕاگەیەندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکان هاوکات چەند سەر ئەسبی ئەو کۆڵبەرانەیان کوشتووە و دەستیان بەسەر شت و مەکەکانیاندا گرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە