بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود و سەردەشت

هەنگاو: دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود و سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

٨ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٤:٤١

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود و سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٧ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٢٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی دەستڕێژی هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێکی خەڵکی سەوڵاوا بە ناوی ”نەریمان سوبحانی“ بریندار بووە.

لەلایەکی دیکەوە و ئەمڕۆ شەممە ٨ی خەرمانان، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێگی خەڵکی گوندی ”داوداوودی“ ئەو شارە بە ناوی ”خدر“ بریندار بووە.

ئەو دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەریی پزیشكی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی مەریوان و سەردەشت کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە