بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی ئورمیە و کوشتنی ٣٠ سەر ئەسبی کۆڵبەران

هەنگاو: دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی ئورمیە بریندار کران.

٦ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٣:٠٨

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی ئورمیە بریندار کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە (٥ی گەلاوێژی ٢٧١٩ / ٢٧ی ژوئیەی ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری کێلەشین تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا  کۆڵبەرێک بە ناوی ”نەسیر مەعرووفی“  بە سەختی بریندار بووە.

نەسیر مەعرووفی تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی کانی ڕەشی شنۆیە کە ئێستا لە ناوەندە دەرمانیەکانی ئەو شارە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

هەروەها، ٣٠ سەر ئەسبی ئەو کۆڵبەرانە بە تەقەی ئەنقەستی ئەو هێزانە لە ناو چوون.

لەلایەکی دیکەوە، حەفتەی ڕابردوو کۆڵبەرێک بە ناوی ”حوسێن عەجەمی“ کوڕی محەمەد و خەڵکی گوندی ”زەلکەی پولدەشت“ لە سنوورەکانی چالدێران لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە