بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی خۆی و پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

٢٣ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٦:٥٤

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی خۆی و پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (٢١ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ١٢ی ژوئیەی٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران  لە سنووری قوتوور سەر بە شاری خۆی تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە سەختی پێکراوە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٢٩ ساڵە ”کەریم فارسی“ خەڵکی قوتوور ڕاگەیەندراوە کە بە هۆی قووڵ بوونی برینەکانیەوە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئورمیە کراوە.

لەلایەکی دیکەوە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی خەڵکی نەغەدە بە ناوی ”ناسح شەریفی“ کوڕی موراد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سنووری پیرانشاروە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و بریندار کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە