بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی پاوە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی شاری پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.

١ خەرمانان ٢٧٢٠، ٢٢:٥٩

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی شاری پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٢٢ی ئاگۆسی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی نەوسوود بە چەکی تاپڕ تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی ”بێهرووز مورادی“ شان و ملی بریندار بووە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژ (١٩ی ئاگۆست)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی پاوە تەقەیان لە کۆڵبەرێک بە ناوی ”ئارمان محەمەدی“ کردووە و هەر دوو لاقی بە سەختی بریندار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە