بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی پیرانشار و شنۆ

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو، دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی پیرانشار و شنۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

٤ جۆزەردان ٢٧١٩، ٢٠:٤١

 

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو، دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی پیرانشار و شنۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (٣ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ٢٤ی مەی ٢٠١٩) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پیرانشار تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردوە و کۆڵبەرێك بە ناوی”ئەبوبەکر محەممەدی” بە سەختی بریندار کراوە.

ئەو کۆڵبەرە  بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی شاری ئورمیە گوازراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە  و هەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی خەڵکی شنۆ لە بەرزاییەکانی سنووری ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکان بریندا کرا.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٢٧ ساڵانە “محەممەد سادق قادری” کوری حامید ڕاگەیەندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە