بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی پیرانشار و چالدێران

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی پیرانشار و چالدێران بە تەقەی ڕا

٢٥ بانەمەڕ ٢٧٢١، ١٢:٣١

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی پیرانشار و چالدێران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (١٢ی مەی ٢٠٢١)، کۆڵبەرێک بە ناوی محەمەد میرزایی لە سنوورەکانی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەمەد میرزایی خەڵکی نەغەدە بووە و بە مەبەستی چارەسەریی بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەم شارە گوازراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی خەڵکی چالدێران بە ناوی “حەسەن عەلەم هولو” لە کاتی کۆڵبەری بەتەقەی هێزە چەکدارەکانی تورکیا بریندار کراوە.

 حەسەن عەلەم هولو لە بەرزاییەکانی گوندی ‘وەکیڵ’ پێکراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشیکی بۆ ناوندە دەرمانییەکانی شاری ماکۆ گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە