بریندار بوونی دوو کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی بانە و پاوە

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا و هاوکات کاسبکارێکیش لە سنوورەکانی بانە بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە بریندار بوو.

٥ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٨:٤٥

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا و هاوکات کاسبکارێکیش لە سنوورەکانی بانە بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٢٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ”زڵێ“ی بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لەئەنجامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوەی ” ئەمیر ئەمیرزادە“ خەڵکی گوندی ”بڵەسەن“ ڕاگەیاندووە.

لەلایەکی دیکەوە، کاسبکارێکی خەڵکی بەخشی شاهۆی ڕوانسەر بە ناوی ”محەمەد مەیسەری“ بە هۆی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی ئێرانەوە ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاوە و بە سەختی بریندار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە