بریندار بوونی دوو کۆڵبەری دیکە لە سنوورەکانی کوردستان

هەنگاو:لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەری دیکەی کورد لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

٢٢ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٢:٠٩

 

هەنگاو:لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەری دیکەی کورد لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە (٢ی بەفرانباری ٢٧١٨/ ١٠ ژانویە ٢٠١٩) کۆڵبەرێکی خەڵکی ئارمەردەی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بووە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٣٥ ساڵە “هیدایەت محەممەدی” کوری تاهیر ڕاگەیەندراوە.

لەلایەکی دیکەوە بە پێی ڕاپۆرتی “ماف نیوز”، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی خەڵکی ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کە ٢٦ ساڵانە “عەقیل ئیبراهیمی” کوڕی عەبدال ڕاگەیەندراو و لاقی بریندار کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە