بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سنووری بانە

هەنگاو: سێ کۆڵبەری خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

٢٧ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٨:٣٣

 

هەنگاو: سێ کۆڵبەری خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (١٧ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بریندار بوون.

هەواڵنێری هەنگاو لە بانە ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرەی فەرەیدوون محەمەدزاده و خەلیل خالیدی ڕاگەیاندووە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژ لە هەمان سنوور کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی عوبەید ئەحمەدی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە