بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانه

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم سێ کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی بانه بە تەقەی چەکدارانی ئێران بریندار بوون.

١٧ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١٠:٣٤

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم سێ کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی بانه بە تەقەی چەکدارانی ئێران بریندار بوون.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٤ی فێوریەی ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری “نەنۆڕ”ی بانه تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “ڕەئووف دارینه” بە سەختی بریندار و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی بانه گوازراوەتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕێبەندان (٢ی فێوریە)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانه تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و دوو کۆڵبەر بریندار بوون.

 

هەواڵنێری هەنگاو لە بانە ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرەی “ئەبووبەکر نادری” و “کامران ئەحمەدی” ڕاگەیاندووە کە لە نەخۆشخانەی “سەلاحەدینی ئەیووبی” شاری بانه چارەسەرییان بۆ کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە