بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.

١٢ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٧:٥٠

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەری خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی ”محەمەد ئیزەدی“ تەمەن ٢٧ ساڵ و ”عوسمان وزیری“تەمەن ٣٢ ساڵ لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.

لەلایەکی دیکەوە، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شنۆ بە ناوی ”وەلی گوندەک مەلا“ لە بەرزاییەکانی کێلەشین بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بریندار کراوە،

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە وەلی و عوسمان بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە و محەمەد بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی مەهاباد گوازراونەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە