بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی پاوە و پیرانشار بریندار بوون.

٢٢ ڕێبەندان ٢٧١٩، ٢٣:١٠

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی پاوە و پیرانشار بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٩ی فێوریەی ٢٠٢٠)، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “نەبی ئەحمەد پەناه”  لە سنوورەکانی ئەو شارە بە هۆی سەرمابردووییەوە گەیەندراوەتە ناوەندە دەرمانییەکان و لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

هەمان ڕۆژ لە بەرزاییەکانی سنووری “شۆشمێ”ی شاری پاوە هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێکی تەمەن ٣٦ ساڵیان بە ناوی “پەیمان عەبدی” داوەتە بەر لێدان و کوتان و بە سەختی برینداریان کردووە.

هەروەها و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “محەمەد فەقی زادە” لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و بە سەختی بریندار کراوە.

ئەو کۆڵبەرە ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پیرانشار لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە و باری تەندروستی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە