بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان

هەنگاو: لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و یان

٢٦ جۆزەردان ٢٧٢٠، ٢٢:٣٢


هەنگاو: لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و یان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشممە ٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (١٥ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری دۆڵەتووی شاری سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی ”ڕەسووڵ حەسەن زادە“ بە سەختی بریندار بووە.


هاوکات و لە سنوورەکانی بانە، کۆڵبەرێک بە ناوی “هادی ڕاستی“ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار بووە.


ڕۆژی ڕابردووش کۆڵبەرێکی خەڵکی ئورمیە بە ناوی ”قابیل مەرجانی ڕاد“ لەکاتی کۆڵبەری و بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لاقێکی لە دەست داوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە