بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە نەوسوود

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود ژمارەیەک کۆڵبەریان داوەتە بەر لیدان و کوتان و سێ کۆڵبەر بریندار بوون.

٢٥ پووشپەڕ ٢٧٢١، ٠٣:٥١

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود ژمارەیەک کۆڵبەریان داوەتە بەر لیدان و کوتان و سێ کۆڵبەر بریندار بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (١٥ی جولای ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سەر پردی دواوی نەوسوود ژمارەیەک کۆڵبەریان کە بە مەبەستی کۆڵبەری بەرەو سنوور ڕۆشتوون لە ئۆتۆمبێل دابەزاندووە و هەموویانیان داوەتە بەر لێدان و کوتان.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی لێدان و کوتانی هێزە چەکدارەکان دوو کۆڵبەری بە ساڵاچوو بە ناوەکانی ئەنوەر مورادی و خەلیل مەحموودی و هەوەها کۆڵبەرێکی لاویش بە ناوی خەلیک مەحموودی بە سەختی بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە