بریندار بوونی چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و سەوڵاوا

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ٤ کۆڵبەر لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی بانە و سەوڵاوا بە هۆی هەورەبرووسکە و هەرو

١٥ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١١:٣٧

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ٤ کۆڵبەر لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی بانە و سەوڵاوا بە هۆی هەورەبرووسکە و هەروەها تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٤ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، لە بەرزاییەکانی بڕوێشکانێی شاری بانە بە هۆی هەورە برووسکەوە لانیکەم سێ کۆڵبەر بریندار بوون کە گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی بانە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە ناسنامەی ئەو سێ کۆڵبەرەی کە خەڵکی سەقز بوون “حامید”، “عەلی” و “مەنووچێهر” ڕاگەیاندووە.

لەلایەکی دیکەوە و ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژ (٢ی ئاگۆست)، لە ملەی تەتەی سەوڵاوا هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە بێهزاد ڕاگەیەندراوە کە خەڵکی مەریوان بووە و سەر و دەستی پێکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە