بریندار بوونی چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی خۆی و سەوڵاوا

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چوار کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوری خۆی و سەوڵاوا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

٢٠ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٤:٥٧

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چوار کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوری خۆی و سەوڵاوا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی یەکشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٩(١٠ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەی ئەلەندی شاری خۆی، تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەریک بە سەختی بریندار بووە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٢٤ ساڵە، “حەسەن حەیدەری” خەڵکی ئاوایی “توور” ڕاگەیەندراوە، ناوبراو لاق و دەستی بریندار بووە و لە ئێستا لە ناوەندی دەرمانی خۆی  لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی سێ شەممە ٧ی خەزەڵور (٢٩ی ئۆکتۆبر)، هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری تەتەی سەوڵاوا تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامدا ٣ کۆڵبەر بریندار بوون.

ناسنامەی ئەو سێ کۆڵبەرە کە خەڵکی مەریوانن، یادگار مەریوانی دەروێش ساحیبی و عوسمان تەرخاناوا ڕاگەیەندراوە.

ئەو سێ کۆڵبەرە لەکاتێکدا تەقەیان لێ کراوە کە هیچ جۆرە شت و مەکێکیان پێ نەبووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە