بریندار بوونی چەندین کۆڵبەر لە سنووری پیرانشار

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پیرانشار تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لانیکەم دوو کۆڵبەر بریندار بوون.

٢٠ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٩:٢٠

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پیرانشار تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لانیکەم دوو کۆڵبەر بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (١١ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، هیزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پیرانشار و لە شوێنێک بە ناوی ”شاخە ڕووخاو“ تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لانیکەم دوو کۆڵبەر بریندار بوون.

لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا لانیکەم دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ”سیروان سەعادەت نیا“ ٣٣ خەڵکی گوندی دڵاوان و ”سولەیمان ئابتین“ ٥٠ سالە خەڵکی گوندی“بادیناوێ“ بە سەختی بریندار بوون.

هێندێک زانیاری باس لە بریندار بوونی چەندین کۆڵبەر دەکەن، بەڵام هەتا ئێستا ناسنامەی دوو کەسیان بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.

ئەو دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری چۆمان لە باشووری کوردستان کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە