بریندار بوونی کاسبکارێک و کۆڵبەرێک لە پاوە و سەردەشت

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەیان لە کاسبکاران و کۆڵبەران کردووە و دوو کەسیان بریندار کردووە.

١١ ڕەزبەر ٢٧١٩، ٠٩:٤٧

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەیان لە کاسبکاران و کۆڵبەران کردووە و دوو کەسیان بریندار کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی سێشەممە ٩ی ڕەزبەری ٢٧١٩(١ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێکیان بە سەختی بریندار کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە بریندارەی “قادر محەمەدزادە” دانیشتووی نەڵاس ڕاگەیاندووە کە بە هۆی ناجێگیر بوونی باری تەندروستی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە گوازراروەتەوە.

هەمان ڕۆژ هێزە چەکدارەکان تەقەیان لە ئۆتۆمبیلی کاسبکارێکی خەڵکی پاوە بە ناوی “محەمەد خالیدی”  کوڕی تاهیر کردووە و لە ئاکامدا ناوبراو بریندار کراوە. دەستی ئەو کاسبکارە بە سەختی پێکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە