بریندار بوونی کۆڵبەرێك لە سنووری بانە

هەنگاو:هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری بانە، تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.

٢٤ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٣:١٢

 

هەنگاو:هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری بانە، تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە(٢٣ی جۆزەردان ٢٧١٨/ ١٣ ژوئەن ٢٠١٨) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری چۆمانی بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە تووندی بریندار کراوە.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری بانە ناسنامەە ئەم کۆڵبەرە بریندارەی “خالید سماقانی” تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی چۆمانی بانە ڕایگەیاند.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لە سەرەتایی بەهارەوە تا ئێستا کۆڵبەرێکی کورد لە سنورەکانی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران کوژراوە و ٣ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە