بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرا.

٩ جۆزەردان ٢٧٢١، ٠٩:٠٥

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٣٠ی مەی ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەرتەزێنی بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە محەمەد ڕەحمانی ڕاگەیەندراوە کە لاقی چەپی شکاوە و مینسک و ڕوبات و تاندۆمی لاقیشی پچڕاوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، محەمەد ڕەحمانی بە هۆی ناجێگیر بوونی باری تەندروستی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە