بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

٨ گەلاوێژ ٢٧٢١، ٠٩:٣٣

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٢٨ی جولای ٢٠٢١)، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی “ڕەسووڵ مەولانی” لە سنوورەکانی بانە بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەری لە سنووری بڕوێشکانێ لەلایەن هێزه چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە