بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

١٢ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٩:٣٧

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٢ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری کەندەسووری بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی دەستڕێژی ئەو هێزانە کۆڵبەرێک بە ناوی ناسر خورشیدی دەستی بە سەختی پێکراوە.

ئەم کۆڵبەرە ئێستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە