بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

١٨ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ٠٩:٢٤

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (٨ی نۆڤەمبری ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەرێک بە ناوی کەریم خەندەدار کردووە و بە سەختی برینداریان کردووە.

بە وتەی هەواڵنێری هەنگاو لە سەردەشت، کەریم خەندەدار خەڵکی گوندی “میر شێخ حەیدەر”ی سەردەشت بووە و لەکاتی کۆڵبەری لە کوێستانی دووپزه لە سنووری کێلێ لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە