بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی نەوسوود

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووروکانی شارۆچکەی نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

٢ خاکەلێوە ٢٧٢١، ١١:٢٩

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووروکانی شارۆچکەی نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ (٢١ی مارسی ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوە بێهرووز مورادی خەڵکی سەلاسی باوەجانی ڕاگەیەندراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٧٢١ی کوردی (٢١ی مارسی ٢٠٢٠ هەتا ٢١ی مارسی ٢٠٢١) لانیکەم ٢٣٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٦٧ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ١٧١ کەسیان بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە