بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە چالدێران و دەستبەسەر کرانی کۆڵبەرێک لە مەریوان

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی لە سنوورەکانی چالدێران بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە و کۆڵبەرێکش لە

٣٠ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٥:٠٤

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی لە سنوورەکانی چالدێران بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە و کۆڵبەرێکش لە سنووری مەریوان دەستبەسەر کراوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی خەڵکی چالدێران بە ناوی ”مەحیەدین دودکانلوو“ تەمەن ٢٦ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران پێکراوە و ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.
 

لەلایەکی دیکەوە و ماوەیەک پێش، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی دوێسە سەر بە شاری مەریوان بە ناوی ”ڕەحیم ئەحمەدی“ لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی مەریوان دەستبەسەر کراوە.

ڕەحیم ئەحمەدی دوای دەستبەسەر کران بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە گوازراوەتەوە و هەتا ئێستا دادگایی نەکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە