بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە کوێستانەکانی سنووری مەریوان

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بریندار بوو.

١٨ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١١:٢١

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بریندار بوو.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی چوارشەممە ١٦ی پووشپەڕ ٢٧٢١ (٧ی جولای ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران  لە پایگایی "دووپلوورە" تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بریندار کراوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری مەریوان ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی "ئەشرەف قادری‌نیا" خەڵکی دووپلوورە ڕاگەیاندووە.

هاوکاری ئەو هێزە نیزامیان کە لەو پایگایەدا جێگیر بوون تەقەیان لە مەڕوماڵاتی هاووڵاتیان کردووە و چوار سەر مەڕ لە ناوچوون و زیاتر لە ٥٠ مەڕی دیکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە و دەستیان بەسەردا گرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە