بریندار بوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لەکاتی هەڵهاتن لە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار بوو.

١٧ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١١:٥٠

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لەکاتی هەڵهاتن لە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٦ی فێوریەی ٢٠٢٠)، لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کۆڵبەرێک بە ناوی ”فەرەدیوون“ بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە لە حاڵێکدا ویستوویە لە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەڵبێت بەربووەتەوە و بریندار بووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژانویەی ئەمساڵدا لانیکەم ١٩ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون کە ١٨ حاڵەتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە