بریندار بوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی کامیاران لە سنوورەکانی مەریوان

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی کامیاران لە ئەنجامی ڕەدووکەوتنی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە لە سنوورەکانی مەریوان، بە هۆی بەربوونەوە لە

١٥ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٠:٠٠

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی کامیاران لە ئەنجامی ڕەدووکەوتنی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە لە سنوورەکانی مەریوان، بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی ەممە ١٢ی ڕیبەندانی ٢٧١٩ (١ی فێوریەی ٢٠٢٠)، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “لۆنی سادادت” سەر بە شاری کامیاران بە ناوی “محەمەد ڕەحمانی” لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی مەریوان بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار و تووشی خوێنبەربوون بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەمەد ڕەحمانی لەکاتێکدا کە هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕەدوویان ناوە، بەر بووەتەوە.

محەمەد ڕەحمانی بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان کراوە و باری تەندروستی ناوبراو ناجێگیرە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە