بریندار بوونی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری نەوسوود

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە

٦ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ٠٧:٠٩

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار بوو.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٢٥ی ژانویەی ٢٠٢١) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە چیاکانی نەوسوود دەسڕێژیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد و کۆڵبەرێکیان بە سەختی بریندار کرد.

پەیامنێری هەنگاو لە نەوسوود ڕایگەیاند لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزەکانی ئێران، کۆڵبەرێکی ٣٠ ساڵە بە ناوی "ئەمیر وەیسی" خەڵکی گوندی "جۆجاڕ"ی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، سینگی بە گوللـە پێکراوە و بەسەختی بریندار بووە.

ئەم کۆڵبەرە کە خێزاندارە، بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی پاوە و باری تەندروستی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی لانیکەم ٢٤٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٥٩ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ١٨١ کەسیان بریندار بوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە